تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدان و لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوا وادە بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانییەتییەکان و لایەنە سیاسییەکان و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی 2024 ی پەرلەمانی کوردستان بکەن، کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی پێنجشەممە دەبێت و درێژ ناکرێتەوە.

بڕیارە لە 10 ی حوزەیران هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: لە هەولێر و دهۆک بە لیستی نهێنی کارمەند دامەزرێنراوە و سلێمانی بێبەشکراوە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند کە دۆخی گوزەرانی کارمەندەکانیان خراپە بەهۆی دواکەوتنی مووچە و لەژێر فشاری زۆری ئەندامەکانیاندان، هەروەها…
Total
0
Share