پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، كەمێك پێش ئێستا سێ كەس لە كافتریایەكی قەزای خەباتی سەر بەپارێزگای هەولێر دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروستبووە و بەهۆیەوە شەڕە تەقە ڕوویداوە و كەسێك كوژراوە و دووانی دیكەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دۆخەكەیان كۆنترۆڵكردووە.