شایستە داراییەکانی مامۆستایانی زانکۆکان ڕاگیران

خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی خوێندنی باڵا و هەڵسەنگێنەران لە زانکۆکان ڕابگیرێت لە بەر خراپی بارودۆخی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی کە کۆپییەکی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، تیایدا ئاماژەبەوە کراوە کە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی خوێندنی باڵا و هەڵسەنگێنەران لە زانکۆکان ڕابگیرێت.

هۆكارەكەشی گەڕاندووەتەوە بۆ خراپی بارودۆخی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هەر بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی، ئاماژەی بە گشتاندنی ژمارە (6) ی ساڵی 2021 داوە کە خەرجی توێژینەوەی ماستەر و دکتۆرا ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: خۆشحاڵبووم بە دیداری یەكێك لە دۆستە دێرینەكانی سەرۆك مام جەلال شادبووم

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، خۆشحاڵبووم بە دیداری یەكێك لە دۆستە دێرینەكانی سەرۆك مام جەلال مەحمود عەباس، سەرۆكی…
Total
0
Share