ئەمشەو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق كۆدەبێتەوە و داوای لە توركیا كردووە هێرش و پەلامارەكانی بۆ سەر خاكی وڵاتەكەی ڕابگرێت.
بڕیارە ئەمشەو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر عێراق كۆببێتەوە كە لە هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی تۆپبارانی توركیا بۆ سەرناوچەی پەرەخێی سنووری زاخۆ زیاتر لە 25 كەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەكان عێراق ڕاپۆرتێكی گشتگیری لەبارەی هێرش و بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق ئامادەكردووە و داوای لە توركیا كردووە هێرش و بۆردومانەكانی بۆ سەر خاكی وڵاتەكەی ڕابگرێت.