ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەرچووانی پەیمانگای نەوت دابمەزرێنێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتیی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەتەوە و بڕیاردراوە دەرچووانی پەیمانگای نەوت بۆ ساڵی 2019-2020 دابمەزرێنێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد ڕۆژانە چاودێریی سیستمی كارەبا بكەن و كێشەكانی كارەبا چارەسەر بكەن.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا ڕەزامەندی درا كە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە كارمەندانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق ڕەوانەی دەستەی وەبەرهێنان بكرێت لەگەڵ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتییانی كەمدەرامەت.