وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی بڕی 31 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی تەقتەق – كۆیە و گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیە دەربڕی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردووەتەوە، ڕەزامەندی درا بە خەرجكردنی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیە بۆ مەبەستی كڕینی قفڵ و ئەفلەنجە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیە و كڕینی بۆڵبەرینی جۆراو جۆر بۆ پەمپ و ماتۆڕەكانی پڕۆژەی ئاوی تەقتەق -كۆیە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ساڵانە حكومەتی هەرێم لە ڕێگای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بڕە پارەیەك بۆ پڕۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بەسەر هاوڵاتییان خەرجدەكات، پڕۆژەكانی ئاویش بریتین لە پڕۆژەی گەورە و مامناوەند و بیرەكان، ئەمە جگە لەوەی بە بەردەوامی تۆڕی دابەشكردن و پڕۆژەكانی بەرهەمهێنانی ئاو و بیرەكان نۆژەندەكرێنەوە.