دۆسیەی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ بەریتانیا درایە دەستی کوردێک

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا نەدیم زەهاوی بە پلەی وەزیر ڕاسپارد بۆ دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ بەریتانیا.

نەدیم زەهاوی لە باوکێکی کورد لە ساڵی 1967 لە بەغداد لە دایکبووە و لە تەمەنی منداڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی گەشتیان بۆ بەریتانیا کردووە.

بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا نەدیم زەهاوی، پەرلەمانتاری کوردی وڵاتەکەی بە پلەی وەزیر بۆ گواستنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەو وڵاتە ڕاسپارد.

ماڵپەری میرەری بەریتانی، بڵاویکردەوە کە شاژنی بەریتانیا خۆشحاڵی دەربڕیووە بە دیاریکردنی نەدیم زەهاوی بۆ ئەو پۆستە و ڕەزامەندی لەسەر ئەوە دەربڕیووە.

نەدیم زەهاوی كێیە؟

نەدیم زەهاوی لە ساڵی 1967 لە بەغداد باوكێكی كورد لەدایكبووە، لە ساڵی 1976 كە نەدیم لە تەمەنی 9 ساڵیدا دەبێت لەگەڵ خێزانەكەی كۆچدەكەن بەرەو وڵاتی بەریتانیا، لە لەندەن نیشتەجێدەبن، نەدیم لەوێ لە خوێندنگەی (ئیبستۆك) دەستبە خوێندن دەكات، پاشان، دەچێتە زانكۆ و بڕوانامەی ئەندازیاری كیمیایی لە زانكۆی لەندەن بەدەستدەهێنێت.

لەدوای تەواوكردنی خوێندن زەهاوی دەستی بە كاركردن كردووە، لەگەڵ ستیڤن شێكسپیەر، یەكێك لە هاوڕێكانی  لە ساڵی 2000 كۆمپانیای “یۆگۆڤ” ی نێودەوڵەتیان دامەزراندووە كە لە بواری گەڕانی بازاڕەكان لە ئینتەرنێتد، زەهاوی لە ساڵی 2005 بۆ 2010 بەڕێوەبەری بووە، دواتر بەهۆی تێكەڵبوونی بە كاری سیاسی و خۆپاڵاوتنی بۆ پەرلەمانی بەریتانیا وازی لە بەڕێوەبردنی یۆگۆڤ هێناوە..

نەدیم لەسەر پارتی پارێزگارانی بەریتانیا دووجار بووەتە ئەندام پەرلەمان و جارێک لە ساڵی 2010 تا کۆتایی ساڵی 2014 و لە ساڵی 2015 بۆ 2017 .

نەدیم زەهاوی تا ئیستا چەندینجار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەتەوە و لەکاتی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمیش جارێک لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

تایسن دەگەڕێتەوە و بەرانبەر جۆنز جونیەر بۆسکێن دەکات

بابەتی دواتر

"شەرعیەتی دیموكراسییان نەماوە"<br> بڕیارێكی پەرلەمان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی لەبیربردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share