لە هەڵەبجە 594 پارچە زەوی دابەشکرا

لە هەڵەبجە، 594 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا.

فەرحان عیزەت، لە راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە دەستمان بە دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدانی کیمیاباران و سەنگەردا کردووە.

وتیشی، زەوییەکان لە کەرتی 24ی جەلیلە تۆمارن، کە 594 پارچە زەوی بوون، ئەمڕۆ بە دابەشکردنی 170 پارچە زەوی کۆتایی بە پرۆسەکە دێت.

باسی لەوەشکرد، سەرجەم کەسوکاری شەهیدان لە پرۆسەکە سوودمەند دەبن کە بەشێوەی دادپەروەرانە و لەڕێگەی تیروپشکەوە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: هاوڵاتییانی چەمچەماڵ هەر رۆژێک سەردانمان بکەن هەمان رۆژ پاسپۆرت وەردەگرن

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تایبەتمەندییەک دراوە بە هاوڵاتییانی سنووری چەمچەماڵ کە هەر رۆژێک سەردانیان بکەن، هەمان رۆژ پاسپۆرت…
Total
0
Share