مۆرینیۆ چاوی لە ئیکاردییە و داوای سیانی کردووە

بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی ڕۆما، جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی داوای کڕینی سێ  یاریزانی لە ئیدارەی یانە ئیتاڵییەکە کردووە.

تۆڕی “TYC”ی ئەرجەنتینی ئاشکرایکردووە، لەسەر داوای مۆرینیۆ ئیدارەی ڕۆما دەیەوێت ماورۆ ئیکاردیی هێرشبەری ئەرجەنتینی بکڕێت، کە لە ئێستادا یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانە و بە خواستن بۆ گەڵاتەسەرای تورکی یاریدەکات.

لە هەمان کاتدا فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بواری گواستنەوەکان جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئیدارەی “جێلاڕۆسی” لەسەر ڕاسپاردەی “مۆو” ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی ئیڤان ندیکای بەرگریکاری فەرەنسی پێشکەش کردووە، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت.

چەند سەرچاوەیەکیش پشتڕاستیان کردووەتەوە، یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا گرێبەستی حوسام عەواری یاریزانی جەزائیری یەکلاییکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لوتکه‌ی له‌ سیتی برده‌وه‌ و ڕیاڵ یه‌که‌م دۆڕاندنی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، پاریس سان جێرمان یاریی لوتکه‌ی له‌ مانچسته‌ر سیتی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ برێنتفۆرد داماڵی و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سوورپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share