ئامۆژگاری ئالڤێس بۆ ئیمێرسۆن

بەرگریکاری نوێی یانەی بەرشلۆنە، ئیمێرسۆن خەون دەبینێت هاوشێوەی دانی ئالڤێس لە یانەی بەرشلۆنە باشترین ئاست پێشکەشبکات.

ئیمێسرۆن ڕۆیاڵ، دوێنێ دووشەممە لەلایەن ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەوە پێشکەشکرا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە ئاماژەی بە دانی ئالڤێس و بیلێتی هاونیشتمانانی یاریزانەکە کرد، کە لەهەمان پێگەی ئەودا یارییانکردووە (بەرگری باڵی ڕاست) بوونەتە سیمبولی سەرکەوتن.

ئیمێرسۆن لەبەرامبەر ئەم وتانەدا ئاشکرایکرد، دانی ئالڤێسی هاونیشتیمانی ئامۆژگاریکردووە، پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکەوە بکات و لە یانەی بەرشلۆنە بەشێوەیەکی ئاسایی مامەڵە بکات، بەو شێوەیەش سەرکەوتنەکان خۆیان یەک بەدوای یەکدا دێن.

یاریزانەکە دەڵێت، “ئەوەی ڕوودەدات خەونە، خەونی خۆم و خێزان و هاوڕێکانم، خەونی ئەو یاریزانانەی شکستیانهێنا لەبەدیهێنانی”.

ئیمێسرۆن ڕۆیاڵ لە پێگەی بەرگری باڵی ڕاست یاریدەکات، تەمەنی 22 ساڵە و تاوەکو ئێستا لە یانەکانی بەرازیل و ڕیاڵ بیتیس 104 یاری ئەنجامداوە، شەش گۆڵی تۆمارکردووە و 11 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ سەڵاح نوێدەکاتەوە و شەش یاریزان دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

خراپ بەكارهێنانی کارگەی مەڕمەڕی ماوەت نیگەرانیی لێكەوتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share