تایسن دەگەڕێتەوە و بەرانبەر جۆنز جونیەر بۆسکێن دەکات

مایک تایسن بەرەبەیانی سبەینێ، یەکشەممە ڕوبەڕوی جۆنز جونیەر دەبێتەوە

بەرەبەیانی یەکشەممە بۆسکێنەری ئەفسانەیی ئەمریکا و جیهان، مایک تایسن دەگەڕێتەوە و ڕوبەڕوی ڕۆی جۆنز جونیەر دەبێتەوە.

دوای چەندین مانگ ئامادەکاری و ڕیکلامکردن بۆ گەڕانەوەی مایک تایسنی ئەفسانەی بۆکسێنی ئەمریکا و جیهان، بڕیارە بەرەبەیانی شەممە لەسەر یەکشەممە (28 لەسەر 29ی مانگی تشرینی دووەم)، لە دیجێنتی هێڵتس سپۆرت پارک لە کارسۆن – ویلایەتی کالیفۆرنیا، بۆکسێنەرەکە بەرانبەر ڕۆی جۆنز جونیەر یاریبکات.

بڕیاربوو ڕوبەڕوبوونەوە مێژووییەکە لە مانگی ئۆکتۆبەر سازبکرێت، بەڵام بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆناوە دواخرا بۆ بەرەبەیانی یەکشەممە، کاتی یارییەکەش کاتژمێر (5:00)ی بەرەبەیان بە کاتی کوردستان دەبێت، لەلایەن تۆڕی موڤی ستارەوە بۆ سەرجەم کەناڵە پریمەمەکانی دیکە پەخشدەکرێت.

تایسن لە ژیانی وەرزشییدا 50 بردنەوەی بەدەستهێناوە کە 44یان بە لێدانی کوشندە بوون، تەنها شەش ڕوبەڕوبوونەوەی دۆڕاندووە و لە 2005وە وازهێنانی ڕاگەیاندووە.

لە بەرانبەردا جۆنز جونیەر لە ساڵی 2018 وازهێنانی ڕاگەیاندووە، لە ژیانی وەرزشییدا 66 بردنەوە و نۆ دۆڕاندنی تۆمارکردووە، کە 47 لە بردنەوەکانی بە لێدانی کوشندە بوون، هەردوو پاڵەوانەکەش هەڵگری پشتوێنەکانی پاڵەوانی ڕێکخراوی بۆکسێن و یەکێتی بۆکسێنی جیهان بوون و ڕوبەڕوبوونەوەی نێوانیان چاوەڕواندەکرێت داهاتەکەی 50 ملیۆن دۆلار بێت.

بابەتی پێشتر

لێکۆڵینەوە لە مردنی مارادۆنا دەستیپێکردووە و سێ کارمەند دوورخراونەوە

بابەتی دواتر

دۆسیەی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ بەریتانیا درایە دەستی کوردێک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share