حكومەتی عێراق: ئامادەین غازی هەرێمی كوردستان بكڕین

عێراق ئامادەیە غازی سروشتیی هەرێمی كوردستان بكڕێت و بەرپرسێكی حكومەتی عێراقیش وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات.

ئەمرۆ سێشەممە، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم لەگەڵ عادل كەریم، وەزیری كارەبای عێراق، كۆبووەوە و بابەتی ڕێكخستن و بەستنەوەی تۆڕی كارەبای عێراق و ھەرێمی كوردستان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بووە.

دوای كۆبوونەوەكەش وەزیری كارەبای ھەرێمی كوردستان، و وەزیری كارەبای عێراق، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان سازكرد.

دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری كارەبای ھەرێمی كوردستان باسی لەوەشكرد لەئێستادا، ڕۆژانە 16 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە ھاوڵاتییان دەدرێت و چوار وێستگەی دیكەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی كارەبا دادەمەزرێنن.

هاوكات وەزیری كارەبای حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر هەرێمی كوردستان غازی سروشتیی زیاتر بەرهەمبهێنێت حكومەتی عێراق ئامادەیە بیكڕێت.

بابەتی پێشتر

مەیموونەكان هێرشدەكەنەسەر ژاپۆنییەكان و دەیان كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

كاركردن لە كۆرمۆر نەوەستاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share