ئەگەر وازبێنی لە شەکر لەماوەی مانگێکدا چی لە جەستەتدا ڕوودەدات؟

لە چەند ساڵی دواییدا هەڵمەتی بەرفراوان لە جیهاندا بۆ هۆشداریدان لە زیانەکانی شەکر و هەوڵدان بۆ دەستبەرداربوونی بە ڕێژەیەکی زۆر هەبووە، بەتایبەت دوای ئەو توێژینەوانەی شەکریان وەک “ژەهری سپی” بۆ جەستەی مرۆڤ ناوبرد.

بەپێی ئاماری جەند ساڵێک بەرلە ئێستا ژمارەی تووشبووانی شەکرە سێ هێندە زیادیکردووە لە ساڵی 2000ـەوە، ئەوەش تێچووی چارەسەری نەخۆشییەکەی 850 ملیار دۆلار ساڵانە بەرزکردووەتەوە.

زۆرینەی تووشبووانی نەخۆشییەکە لە جۆری دووی شەکرەن، کە پەیوەندیدارە بە قەڵەوی و کەمی جوڵەی جەستە.

بەڵام بیرت لەوە کردووەتەوە چی ڕوودەدات ئەگەر بڕیاربدەیت بۆ ماوەی مانگێک بەتەواوی وازبێنی لە شەکر و ئەو خواردن و خواردنەوانەی پێکهاتەکەیان شەکری زۆر تێدایە؟

دوای 20 خولەک

بەپێی توێژینەوەکان تەنها دوای 20 خولەک لە وازهێنانت لە شەکر و خواردنی یەکەم ژەمی بێ شەکر، هەست بە تێرییەکی تەواو دەکەیت جەستەت وەک پێشتر داوای شیرینیی دوای خواردن ناکات.

دوای کاتژمێرێک

بەردەمی لە هەستکردن بە تێری، هەروەها جەستەت ئارەزووی جوڵە و چالاکی دەکات، بەهیچ شێوەیەک ئارەزووی وەرگرتنی شیرینی ناکەیت.

دوای ڕۆژێک

پسپۆڕان دەڵێن، دوای تێپەڕینی ڕۆژێکی تەواو بەبێ شەکر، جەستەی کەسەکە ئارەزووی ئەو خواردنانە دەکات کە پێکهاتەکانیان بەسوودن وەک ڕیشاڵەکان کە هۆکارن بۆ گۆڕینی شەکری جەستە.

دوای سێ ڕۆژ

سێیەم ڕۆژی بێ شەکر، یەکەم ڕۆژی سەختیی کەسەکەیە، چونکە کەمیی شەکر لە جەستەیدا و ئارەزووی بۆی وادەکات دۆخی دەروونیی کەسەکە تێکبچێت و زۆرجار ڕوودەدات تووشی گۆشەگیریی دەکات.

دوای هەفتەیەک

دوای تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەرداربوونی شەکر، سەرەتای هەستکردن بە باشی تەندروستی دەستپێدەکات، توانا و چالاکییەکانی جەستە بەراورد بە پێشوو زیاتر دەبێت.

دوای مانگێک

لەدوای مانگێک لە وازهێنانت لە شەکر ئارەزووەکانت بۆ وەرگرتنی شیرینی نامێنن، ئارەزووەکانت پێچەوانە دەبنەوە بە ویستنی خواردنی سەوزەوات و ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین.

بابەتی پێشتر

خواردنەوەی "مەی"ـی ساختە 28 كەسی كوشت و 60 كەس نەخۆشكەوتوون

بابەتی دواتر

فەرماندەیەكی باڵای عێراق: پلانێكی تەواومان هەیە بۆ گرتنەدەستی سنوور لەگەڵ توركیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share