بەمجۆرە دەتوانرێت بەر لە دوو ساڵ شێرپەنجەی مەمک دەستنیشان بکرێت

لەگەڵ ئەوەی ساڵانە هەڵمەتی پەمەیی هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی مەمک ڕادەگەیەنرێت، تائێستا ئامارەکان بەرزبوونەوەی مەترسیداری ساڵ لەدوای ساڵی نەخۆشییەکە دەخەنەڕوو، نیوەی ئەوانەی تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن بە توندی نەخۆشییەکەیان تێدا دەردەکەوێت.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بە نەخۆشییەکە ڕایگەیاندووە، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا تێکرای ئەوانەی دوای تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک لەژیاندا ماونەتەوە لەو وڵاتانەی داهاتی تاک تیایاندا بەرزە 90%ی تێپەڕاندووە، لەکاتێکدا لە هیندستان 66% و لە ئەفریقای باشوور 40% بووە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکە، لە ساڵی 2020دا نزیکەی 2.3 ملیۆن ژن نەخۆشییەکەیان تێدا دەستنیشانکراوە، لەو ژمارەیە نیو ملیۆن ژنیان بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە کۆتایی هەمان ساڵدا 7.8 ملیۆن ژنی تووشبووی پێنج ساڵی ڕابردوو لە ژیاندا ماونەتەوە.

پسپۆرانی پزیشکی، شێرپەنجەی مەمک بە سێیەم کوشندەترین جۆری شێرپەنجە دادەنێن، بەجۆرێک 11.1%ی ئەوانەی بە شێرپەنجە دەمرن لە تووشبووانی شێرپەنجەی مەمکن.

زانایانی پزیشکی باس لەوەدەکەن دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە بەڕێژەیەکی زۆر پەیوەندی بەئاستی هۆشیاریی تاکەوە هەیە، بەو پێیەی وێنەگرتن و پشکنینی مەمک بە شەپۆلەکانی سەروو دەنگ دەتوانێت بەر لە دوو ساڵ نەخۆشییەکە لە کەسێکدا دەستنیشان بکات، ئەمەش هەلی مانەوەی کەسەکە لەژیاندا زۆر زیاتر دەکات.

لەبارەی چارەسەری شێرپەنجەی مەمک، دکتۆر هانی جاد پزیشکی پسپۆڕی گرێ شێرپەنجەییەکان دەڵێت، سەرکەوتوویی چارەسەرەکانی شێرپەنجە بەگشتی و لەناویشیاندا شێرپەنجەی مەمک دەگەڕێتەوە سەر کاتی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەری شێرپەنجەی مەمک ئاسانتر و سەرکەوتووترە بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجە.

بابەتی پێشتر

مافیایەک 17 بانگخوازی کریستیانی ئەمریکی دەڕفێنێت

بابەتی دواتر

ئێران دووبارە ڕەخنە لە وڵاتانی ئەوروپا دەگرێت لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share