كاریان بۆ توركیا كردووە.. لە ڕۆژئاوای كوردستان سێ سیخوڕ دەستگیركران

لە ڕۆژئاوای كوردستان سێ كەس دەستگیركران، هەسەدە بە سیخوڕ ناویبردوون و دەڵێت، كاریان بۆ توركیا كردووە و لە شەهیدكردنی چەند فەرماندەیەكی ڕۆژئاوای كوردستاندا تێوەگلاون.

ئاژانسی هەواڵی فورات نیوزی ڕۆژئاوای كوردستان لەزاری هێزەكانی سوریای دیموکرات – هەسەدەوە بڵاویكردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا سێ سیخوڕیان دەستگیركردووە، کە پیاوێک و دوو ژن بوون و لە بەرژەوەندیی تورکیا لە باکوور و خۆرهەڵاتی سوریا کاریان كردووە.

هەسەدە دەڵێت، ماوەیەکی زۆرە چاودێریی ئەو سێ کەسە دەكرێت و بەدواداچوونیان بۆ کراوە، دوای دەستگیرکردنیشیان، دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

هێزەكانی سوریای دیموکرات ئاشكراشیكردووە، ئەو سێ سیخوڕە دەستیان لە شەهیدکردنی سەوسەن بیرهات، جێگری مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە و ڕووبار حەسەکە و چەند فەرماندەیەکی دیكەی هەسەدەدا هەبووە.

بەڵگەنامەی سیخوڕی و تاوانەكانی سێ سیخوڕەكە کۆکراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا دەکرێن، دوای ساغبوونەوەی تۆمەتەکان، بەپێی تاوانەکانیان سزا دەدرێن، وەك ئەوەی هەسەدە دەیڵێت.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی: لەم هەفتەیەدا سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت

بابەتی دواتر

ئەردۆغان: سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوەكەی دهۆك دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندە ئاکام عومەر شەهیدبوو

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا گیانیلەدەستدا. سەرچاوەیەک لە هێزەکانی کۆماندۆ…
Total
0
Share