وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتەكەیان جێی هەرێمی لەسەر نەخشەی وزەی جیهانی داناوە و دەشڵێت، 70%ی بودجەی هەرێم دابیندەكەن.
كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت ڕایگەیاند، سامانە سروشتییەكان یه‌كێكه له وه‌زاره‌ته “زۆر گرنگه‌كان” كه جێی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی داناوه و بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خدانی زۆربه‌ی وڵاتانی بیانی. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی 70%ـی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه بڕێكی داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه.
كەمال محەمەد لە وتەیەكدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر پێكهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی، وەزارەتەكەیان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی دابینكردنی سووته‌مه‌نیی پێویسته بۆ وێستگەى بەرهەمهێنانى کارەبا وەک (غاز، نەوتى ڕەش و دیزل) کە مانگانه نزیكه‌ی 80 ملیۆن دۆلار خه‌رجییه‌تی تێچووه‌كه‌یه‌تی، ساڵانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار ده‌كات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هه‌روه‌ها سەرچاوەى سەرەکیى دابینکردنى غازى ماڵان و لایەنى بازرگانییە کە ڕۆژانە زیاتر لە (550-600) تۆن دابیندەکات، به گوژمه‌كی پاڵپشتی مانگانه به بڕی 10 ملیۆن دۆلار كه ساڵانه ده‌كاته 120 ملیۆن دۆلار.
جگەلە دابینكردنی سێ ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هاوڵاتییان به نرخێكی پاڵپشت (مدعوم) کە مانگانە ئەم پاڵپشتیە زیاتر لە (31) ملیۆن دۆلار، بۆ ساڵێك ده‌كاته 372 ملیۆن دۆلار، وەك ئەوەی وەزیری سامانە سروشتییەكان ئاماژەی پێدا.
ئەوەشی ڕوونكردەوە، لەم كابینەیەدا توانیویانە زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزی کۆمپانیا بیانیەکان، ئەوانەى لە بوارى نەوت و گاز کار دەکەن بدەنەوە. جگە لە ڕێژەیەك لە قەرزی
کۆمپانیاى بەرهەمهێنانى کارەبا کە چەندین ساڵ لەلاى حکومەت مابوون.
بە وتەی وەزیری سامانە سروشتییەكان كارەكانیان بووەتەهۆی دابینکردنى ده‌رفه‌تی کارى ڕاستەوخۆ بۆ زیاتر له پێنج هەزار و 440 كەس كە ڕاسته‌وخۆ له كێڵگه‌كان كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دابینکردنى هەلى کاری ناڕاسته‌وخۆ بۆ زیاتر لە دوو هەزار كەسی دیكە.
لە كۆتاییشدا دەڵێت، وه‌كو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌وه‌یه چۆن داهات باشتربكه‌ن و زیاتر بتوانن خزمه‌تی هاوڵاتییان بكه‌ن.