هەرێمی كوردستان.. 202 كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 202 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، بەڵام هیچ كەسێك بە هەمان هۆكار نەمردووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ هەینی 26ی شوبات ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 202 كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 98 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا هیچ كەسێك لە هەرێمی كوردستان بە پەتای كۆرۆنا نەمردووە.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتییە لە 80 كەس.

دوای ماوەیەك لە پاشەكشێكردنی توشبوون بە كۆرۆنا، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان زیادیكردووە.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندەران پارێزگایەكیان كۆنترۆڵكرد

بابەتی دواتر

ملیۆنان كار بەهۆی كۆرۆناوە بەیەكجاریی لەناودەچن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share