شازادەی قەتەر قەناعەت بە زێدان دەکات و نێیمار بەردەکەوێت

لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، تەمیم بن حەمەد ئال سانی شازادەی قەتەر کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ زینەدین زێدانی فەرەنسی ئەنجام دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “تی وای سی سپۆرت”، لە 24 کاتژمێری داهاتوودا زینەدین زێدان لەسەر داوای تەمیم بن حەمەد ئال سانی شازادەی قەتەر سەردانی وڵاتی قەتەر دەکات، لەو وڵاتە کۆبوونەوەی چارەنووسساز لەبارەی پاریس سان جێرمانەوە ئەنجام دەدرێت.

شازادەی قەتەر داوا لە زێدان دەکات پۆستی ڕاهێنەری یانە زەبەلاحەکەی فەرەنسا وەربگرێت، لە بەرامبەردا تاوتوێی مەرجەکانی دەکەن، کە یەکێک لەوانە فرۆشتنی نێیمارە.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی نووسیویەتی، بەهۆی هەڵوێستی زێدانەوە، ئیدارەی پاریس نێیماری لە لیستی فرۆشتندا ناونووس کردووە، بەڵام لەو بارەیەوە جەمسەرەکان گفتوگۆ دەکەن و بڕیارێک دەدەن.

بابەتی پێشتر

ماسکی ڕووخسار و سیرەم کامیان بەسوودترن؟

بابەتی دواتر

مەترسییەك ڕادەگەیەنرێت<br>بەشێكی دیكە لە كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێم دەكشێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share