دوو یانە ئامادەن کریستیانۆ بکڕن

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بەهۆی دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ پێرس مۆرگان، کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد هێنا و دوو یانە ئامادەبوون دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانیدا بکەن.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی نووسیویەتی، یانەی چێڵسی لە دەرەوەی چێوەی ئەو یانانەدایە کە خواستیان لەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە، لە بەرامبەردا یانەکانی بایرن میونشن و نیوکاسڵ ئامادەبوون دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانیدا بکەن.

یانەی نیوکاسڵ بەهێزترینە لە هاوکێشەکەدا، بەوپێیەی لە ڕووی داراییەوە سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە توانای هەیە هەفتانە 360 ملیۆن یورۆی مووچەی یاریزانەکە تەرخان بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوەبەرانی بایرن میونشن لەگەڵ خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی “دۆن” کۆبوونەوەیان کردووە، بەڵام کۆبوونەوەکە بەرهەمدار نەبووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید (360) بە هالاند و دووانی دیکە دەدات

بابەتی دواتر

سکالۆنی: بەهێزترین هەڵبژاردە مۆندیال ناباتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share