كوەیت سەرۆك وەزیرانی نوێی هەڵبژارد و كوڕی میر بۆ پۆستەكە دەستنیشانكرا.
ئەمڕۆ یەكشەممە نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح میری كوەیت، ئەحمەد نەواف ئەحمەدی كوڕی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەستنیشانكرد.
ڕۆژنامەی ئەلقەبەسی كوەیتی بڵاویكردەوە، میری كوەیت فەرمانی دیوانیی دەركردووە و ئەحمەد نەواف ئەحمەدی كوڕی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەستنیشانكردووە.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەكە، ئەحمەد نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح ڕاسپێردراوە بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و دەستنیشانكردنی وەزیرەكان.
ئەحمەد نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح، كەسایەتییەكی سەربازییە و پلەكەی فەریقی یەكەمی ڕوكنە، پێشتر چەندین پۆستی سەربازیی لە حكومەتی كوەیتدا وەرگرتووە و وەزیری ناوخۆ و جێگری سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە بووە.
دەستنیشانكردنی ئەحمەد نەواف ئەلسوباح بە سەرۆك وەزیران بۆ میدیا و ڕای گشتیی كوەیت چاوەڕواننەكراو بوو، بەو پێیەی بوونی ناوبراو بە سەرۆك وەزیران بژاردەیەكی بەهێز نەبوو.