رێگای سەیرانگای دێلێژە بەربەستدەکرێت

بۆ ماوەی 10 رۆژ، رێگای سەیرانگای دێلێژە بەربەستدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سەنگاو، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران و گەشتیاران دەکەینەوە کە رێگای سەیرانگای دێلێژە قیرتاو دەکرێت و ماوەی  10رۆژ رێگاکە بەربەستدەکرێت.

دەشڵێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکەمان و گەشتیاران دەکەین بەو رێگایەدا هاتوچۆ نەکەن تاوەکو کارکرن تیایدا تەواودەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share