بەڵێنێك بە جوتیاران دەدرێت
بەغداد پارەكەی ڕەوانەكرد

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە دەست بەدابەشكردنی پارەی گەنمی وەرگیراو لە جوتیاران دەكرێت و جەختیشدەكاتەوە پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران دواناكەوێت و لەكاتی خۆیدا دابەشدەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە كۆتایی بە وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران هات و كۆی ئەو گەنمەی وەرگیراوە پارەكەی لە بەغدادەوە بۆ تەرخانكراوە كە 221 ملیار دینارە و تاوەكو ئێستا بەغداد 94 ملیار دیناری ناردووە.
ئاشكرایكرد، هەموو تۆنێك گەنم بە 850 هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگيرێت و ئەگەر خاوێن نەبێت بە بڕە پارەیەك كەمتر وەردەگيرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو بڕە پارەیەی نێردراوە بڕیارە لە سبەینێوە دەست بەدابەشكردنی بەسەر جوتیاراندا بكرێت.

بابەتی پێشتر

عەبدولرەحمان سدیق: ڕێنمایی تایبەت بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشی ژینگە لە كەرتی تایبەت دەركراوە

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share