چێوەی هەماهەنگی ناوی كاندیدی سەرۆك وەزیران یەكلادەكاتەوە

چێوەی هەماهەنگی دوو كاندید بۆ گرتنەدەستی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق دەخاتەڕوو و لە كۆبوونەوەی سبەیدا یەكێكیان یەكلادەكاتەوە.

میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردەوە، چێوەی هەماهەنگی (كۆكراوەی لایەنە شیعییەكان جگە لە ڕەوتی سەدر) سبەی دووشەممە ناوی هەریەك لە قاسم ئەعرەجی و محەمەد شیاع سودانی دەخاتەڕوو بۆ هەڵبژاردنی یەكێكیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.

وتیشی، “لێكتێگەیشتن دەربارەی پێكهێنانی حكومەت گەیشتووەتە قۆناغی پێشكەوتوو، چێوەی هەماهەنگی دركی بەوەكردووە كە زیاتر دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت لە بەرژەوەندیدا نییە، هەروەها لە بەرژەوەندی سەرجەم لایەنەكان و كوردیشدا نییە”.

سەرچاوەكە ڕوونیشیكردەوە، لە كۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە ناوی هەردوو كاندیدەكە دەخرێتەڕوو، تا یەكێكیان بۆ پۆستەكە یەكلابكرێتەوە.

پێشتریش ئەحمەد موسەوی پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی سادقون ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار گرێدەدرێت.

بەپێی وتەی پەرلەمانتارەكە چێوەی هەماهەنگی بڕیاریداوە چاوەڕوانیی كورد نەكرێت لە پرسی یەكلاكردنەوەی كاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، كە تائێستا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ناكۆكییان لەسەری هەیە.

لە تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەك وەڵامدانەوەی خواستی خۆپیشاندەران ئەنجامدرا، بەڵام سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە 9 مانگ، نەتوانراوە پێكهێنانی حكومەتی نوێ یەكلابكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

بە ناونیشانی "ئازادی یان مردن".. سەرجەم زیندانیانی بادینان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: پێدانی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دەوێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێدانی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە، بڕیاری…
Total
0
Share