ژنێک دەستگیرکراوە کە 50 هەزار دۆلاری لە مێردەکەی دزیوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکان لە بەغداد ڕایگەیاند، ژنێکیان دەستگیرکردووە کە هەستاوە بە دزینی بڕی 50 هەزار دۆلار (پێنج دەفتەر) لە هاوسەرەکەی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک سکاڵای لەلایان تۆمارکردووە کە بڕی 50 هەزار دۆلار لە ماڵەکەیدا دزراوە، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە.

ئاماژە بەوەکراوە، دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیارییەکان دەرکەوت کە ژنی سکاڵاکەرەکە پارەکەی بردووە و لای هاوڕێیەکی شاردوویەتییەوە، هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە شوێنی ئەو کەسە پارەکە دۆزراوەتەوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی.

هەردوو تۆمەتبارەکەش دانیانناوە بە تاوانەکەیاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی عەلاق: پلانی جدیمان هەیە بۆ بەئەلکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، لەبارەی خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکان رایگەیاند، “پلانی جدیمان هەیە بۆ بەئەلکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان”. عەلی عەلاق، پارێزگاری…
زیاتر ببینە

عێراق گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی بۆ دەربازبوونی یەکجاری لە قەیرانی دارایی پێویستە پشتبەستن بە نەوت کەمبکاتەوە

لە کۆتاییەکانی هەموو ساڵێکی داراییدا، بابەتی نووسینەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵیی عێراق، دەبێتە پرسێکی گرنگ و جێگەی بایەخی میدیاکان،…
Total
0
Share