وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر گەنجە كاكەییەكە هاتە دەنگ

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی سوكایەتیكردن بە پێشمەرگەكەی ئامرلی بڵاوكردەوە و داوا دەكات دەستبەجێ، لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو پرسە پێکبهێنن و تۆمەتباران دەستگیربکرێن.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی نەخوازراودا، مەفرەزەیەکی حەشدی شەعبی، هەڵیانکوتاوەتە سەر (پ.م ئەیمەن عەبدی جاسم) پێشمەرگەی

لیوای 9ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوور لە هەموو عورف و یاسایەک، ئەم مەفرەزەیە زۆر بەشێوەیەکی ناشیرین سوکایەتیان بەو پێشمەرگەیە کردووە و کاری نەشیاویان بەرامبەر ئەنجام داوە”.

بۆیە، وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، “کە ئەم کردەوەیە جێگای قبوڵکردن نییە، داوا لە هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک دەکەین، کە دەستبەجێ، لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پرسە پێکبهێنن و تۆمەتباران دەستگیربکرێن و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە، بۆئەوەی هیچ کەس و لایەنێکی تر هەوڵ نەدات ئەم جۆرە کردەوە ناشیرنانە دووبارە بکاتەوە”.

بابەتی پێشتر

لەبارەی قەدەغەكردنی كاڵای توركی و گرانبوونی نرخ هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

پارێزگاری هەولێر: كێشەی كەمئاوی چارەسەر دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share