لەبارەی قەدەغەكردنی كاڵای توركی و گرانبوونی نرخ هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی ئەگەری قەدەغەكردنی كاڵای توركی لەلایەن هاوڵاتییان و كاریگەری لەسەر گرانبوونی نرخەكانیان دەدات و جەختدەكاتەوە ئەگەر ئەو بڕیارە بدرێت لە داهاتوودا ڕەنگدانەوەی لەسەر گرانبوونی نرخی كاڵاكان دەبێت.

نەوزاد غەفور جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، بەشێكی زۆری كۆگاكان كاڵای توركی تێدایە و ئەگەر ئێستا بڕیاری داخستنی سنوورەكان بدرێن یاخود بایكۆتی كاڵای توركی بدرێت كاریگەری لەسەر گرانبوونی نرخی كاڵا و ماددە خۆراكییەكان نابێت، بەڵام بۆ داهاتوو ڕەنگدانەوەی لەسەر گرانبوونی نرخی كاڵاكان دەبێت و جگەلەوەش كاڵای وڵاتانی دیكە هاوردەدەكرێن و تاڕادەیەك گرفتی كەمیی كاڵا سەرهەڵنادات.

ئاماژەی بەوەشكرد، توركیا هاوسنوورە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و تێچووی گواستنەوە كەمترە و ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت ئەو كاڵایانەی لە وڵاتانی دیكەوە هاوردەدەكرێن تێچووی گواستنەوەی زیاترە بۆیە ڕەنگدانەوەی لەسەر گرانبوونی نرخ لە بازاڕەكان بۆ داهاتوو دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەڵێنی خۆمان بۆ ڕۆحی شەهید ئاكام و هاوسەنگەرەكانی دووپاتدەكەینەوە خەبات و ماندووبوونەكانیان لە یاد ناكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، چل رۆژ لەمەوبەر فەرماندەیەكی قارەمان، پێشمەرگەیەكی چاونەترس، برا و هاوڕێیەكی…
Total
0
Share