هەپەگە كوژرانی حەوت سەربازی دیكەی ڕاگەیاند

هەپەگە كوژرانی حەوت سەربازیی دیكەی لەخاكی هەرێمی كوردستاندا ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل -هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، چالاكییەكانی گەریلا بەردەوامە و لە چەند چالاكییەكدا حەوت سەربازیی دیكەی توركیایان كوشتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، توركیا هەشتجار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی و 11 جاریش بە فڕۆكەی شەڕكەر و 35 جاریش بە هێلیكۆپتەری هێرشبەر گۆڕەپانی جەنگی بۆردومانكردووە.

بابەتی پێشتر

وردەكاریی دەستگیركردنی باندێكی سیخوڕی ئیسرائیل لە ئێران ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

لەهەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share