بڕیاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران درا

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە دەوامی فەرمانبەران لە پارێزگای واست بۆ ماوەی یەك مانگ كەمكرایەوە.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، محەمەد جەمیل ئەلمیاحی پارێزگاری واست بڕیاریداوە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە بڕیاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەك كاتژمێر لە تەواوی فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكانی دەوڵەت لە سنووری پارێزگاكەدا دراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكە لە 24ی 7ی 2022ەوە تاوەكو 24ی 8ی 2022 كاری پێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی پارە بۆ تەندروستیی هەڵەبجە خەرجناكات

بابەتی دواتر

"کەڵەشێرە ئیتاڵییەکە" لە ئینگلتەرا دەخوێنێت ؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share