سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق: چوار هەزار سەربازی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە

سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق ڕایدەگەیەنێت، توركیا پێنج بنكەی ئاسمانی و چوار هەزار سەربازی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە.

عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، توركیا 100 خاڵًی سەربازی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و ڕاشیگەیاند چوار هەزار سەربازی توركیا لە بنكە سەربازییەكان و خاڵە سەربازییەكاندا جێگیر كراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستاندا توركیا پێنج بنكەی ئاسمانی هەیە، لەگەڵ بنكەی سەربازيی زلیكان لە نەینەوا.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی بە سەردانەكەی بۆ بەغداد خۆشحاڵە

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی موڵك و زەوی پیشەوەرانەوە درا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share