بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بە رێز و پێزانینەوە لە رۆڵی حزبی شیوعیی عێراقی دەڕوانێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە بە رێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی حزبی شیوعیی عێراقی دەڕوانێت و ھەڵوێستە نیشتمانی و مێژووییەکانی لە قۆناغە جیاوازەکاندا بەرز دەنرخێنێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی 90 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعیی عێراقییەوە پەیامێکی ئاڕاستەکردن کە تێیدا هاتووە، “پیرۆزبایی گەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانتان ئاڕاستە دەکەم و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ ئێوە و ھێزە خەباتگێڕەکەتان دەخوازم، یەکێتی ھەمیشە بە رێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی حزبی شیوعیی عیراقی دەڕوانێت و ھەڵوێستە نیشتمانی و مێژووییەکانی لە قۆناغە جیاوازەکاندا بەرز دەنرخێنێت، ھاوسۆزی و ھاوخەباتیتان لەگەڵ گەل و پێکھاتەکانی وڵاتدا شەرەفمەندییەکی گەورە بوو ئێوە و قوربانیدانەکانتان مایەی رێز و ستایشی ئێمەیە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “ئەم رووانینەمان لە دیدی رابەر و سەرکردەی کۆچکردوومان سەرۆک مام جەلالەوە وەرگرتووە کە بەردەوام جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوو حزب دەکردەوە لە خەباتی ھاوبەش دژی دیکتاتۆریەت و پاشان لە عێراقی فیدراڵیشدا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کۆیە: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاشکرایکرد، هاوڵاتییەک کە یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوونە لە سنوورەکەیان، ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە. شیروان جەلال وتەبێژی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە کارگێری خوێندنگەکان لەبارەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردە ئاگاداری کارگێڕی خوێندنگەکان دەکاتەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی سیستمی e-Parwarda و ڕایدەگەیەنێت ئەو خوێندکارانەی ئەم…
Total
0
Share