وەزارەتی دەرەوەی عێراق: هیچ ڕێككەوتنێكی ئەمنی و سەربازیمان لەگەڵ توركیادا نییە

بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ ڕێككەوتنێكی ئەمنی و سەربازیمان لەگەڵ توركیادا نییە و بڕیاریشدراوە لیژنەیەكی مەیدانی سەردانی زاخۆ بكات بۆ بەدواداچوونی زیاتر لەسەر ڕووداوەكە.

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق كۆبووەوە و بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی مەیدانیدا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر تۆپبارانكردنەكەكەی ناوچەیەكی گەشتیاریی زاخۆ كە زیاتر 25 گەشتیار ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو شەهید و برینداربوون.

هاوكات ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ڕایگەیاند، هیچ ڕێككەوتنێكی ئەمنی وسەربازیمان لەگەڵ توركیادا نییە كە خاكی عێراق ببەزێنێت و هاوڵاتییانی سڤیل بكاتە ئامانج.

ڕاشیگەیاند، حكومەتی عێراق كاربەڕێكەری كاروباری باڵیۆزخانەكەی لە ئەنكەرە بانگهێشتكردووەتەوە بۆ ئەوەی لەسەر دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان قسەی لەگەڵدا بكرێت

بابەتی پێشتر

لۆگاریتمی مێرکاتۆ.. داهاتووی کریستیانۆ بە بڕیاری مۆراتا-وە بەندە

بابەتی دواتر

ئاماری جیاوازی شەڕ.. ‏ <br> توركیا باس لە سەدان و پەكەكەش باس لە هەزاران كوژراوی یەكدی دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری ئەلیکترۆنی لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: کێشە بۆ دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق دروستنەبووە بەهۆی کێشە ئەلکترۆنییەکەوە

سەنتەرەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق نەکەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەو پەککەوتنە جیهانییە کە ئەمڕۆ سێرڤەرەکانی ویندۆزی…
Total
0
Share