لۆگاریتمی مێرکاتۆ.. داهاتووی کریستیانۆ بە بڕیاری مۆراتا-وە بەندە

ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید داهاتووی ناڕوونە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی پێگەی ئەو یاریزانە دەکات.

ماتیۆ مۆریتۆ، ڕۆژنامەنووسی بەتوانا و شارەزای بواری گواستنەوەکان لە پێگەی “Twitch”وە ڕایگەیاندووە، “نامەوێت بڵێم ئەمڕۆ ئەتلەتیکۆ گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ واژۆ دەکات، هەروەها ناشمەوێت بڵێم لەسەددا سەد یاریزانەکە لە مانچستەر یونایتد بەردەوام دەبێت، ناشتوانم بایرن میونشن لە هاوکێشەکە بکەمە دەرەوە، چونکە پێم وایە و بەپێی زانیارییەکانم، هێشتا شتێکی بچووک لە ئارادایە و ئەگەر هەیە گەورە ببێت.”

بە وتەی ڕۆژنامەنووسە باوەڕپێکراوەکە، هێشتا دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یەکێک لە یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، یاخود بایرن میونشنی ئەڵمانی درێژەی هەیە و دەرگاکان دانەخراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، شەممە، هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی…
Total
0
Share