ڕاداری مانچستەر لە بەرشلۆنەوە ڕووی گۆڕیوە بۆ ڕۆما

بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر یونایتد خۆڕاگرییان لەدەستداوە، ئاراستەیان لە فرینکی دی یۆنگەوە بۆ یاریزانێکی یانەی لازیۆ گۆڕیوە.

بەپێی زانیارییەکانی “فووتبۆڵ ئیتاڵیا”، فرینکی دی یۆنگ مکوڕە لەسەر بەردەوامبوون لە یانەی بەرشلۆنە و ئامادە نییە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە بکات، ئەوەش بەڕێوەبەرانی یانە ئینگلیزییەکەی ناچار کردووە هەوڵ بۆ گواستنەوەی سێریج میلینکۆڤیچ ساڤیچ بدەن، کە لە 2015وە بۆ یانەی لازیۆ یاری دەکات.

“LaLazioSiamoNoi” نووسیویەتی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ماتیا کیزمانی بەرپرسی کارەکانی ساڤیچ لە نووسینگەکانی لازیۆ لە شاری ڕۆما ئامادە بووە، ئەوەش گومانی لەلای هاندەرانی “ئیگڵز” دروست کردووە.

ساڤیچ تاوەکو 2024 گرێبەستی لەگەڵ لازیۆ واژۆ کردووە، مانچستەر یونایتد ناچارە نرخی شکاندنی بۆندەکەی پێشکەش بکات کە 70 ملیۆن یورۆیە، هەروەها بەشدارینەکردنی یونایتد لە خولی یانە پاڵەوانەکان کێشەیەکی دیکەیە و ناچارن قەناعەت بە یاریزانەکە بکەن.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی موڵك و زەوی پیشەوەرانەوە درا

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی پارە بۆ تەندروستیی هەڵەبجە خەرجناكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی گۆڕانکاری دەکات

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە بڕیاریداوە چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەى یانەکەى بەرامبەر ڤیاریاڵ بکات. چاڤی بۆی دەرکەوتووە کە ئەو…
Total
0
Share