بلومبێرگ: عێراق و سعودیە بۆشایی وزەی ڕوسیا بۆ ئەوروپا پڕدەکەنەوە

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، هەریەکە لە عێراق و سعودیە نەوت هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا دەکەن، بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەو کەموکورتییانەی بەهۆی شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا تووشی کیشوەرەکە بووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆژانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕێگەی هێڵی نەوتی میسرەوە دەگاتە ئەوروپا.

بەهۆی شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکان کاردانەوەیان نیشاندا و بەهۆیەوە مامەڵەکردنیان لەگەڵ مۆسکۆ ڕاگرت.

سعودیە وەک سەرچاوەیەکی جێگرەوە نەوت لەڕێگەی بۆریە نەوتییەکانەوە هەناردە دەکات، هەروەها ئێستا عێراقیش چووتە پاڵ سعودیە بەمەبەستی پڕکردنەوەی کەموکورتییەکانی نەوتی ئەوروپا.

بەپێی ئەو داتایانەی بلومبێرگ بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژانە نزیکەی 1.2 ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕێگەی کەنداوی عەرەبییەوە هەناردە کراوە کە زۆرترینیان لە عێراقەوە بووە.

تێکڕای هەناردەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوروپا ڕۆژانە گەیشتووەتە 2.2 ملیۆن بەرمیل، بەوەش بەڕێژەی 90%ی هەناردەی بۆ ئەوروپا زیادکردووە بەراورد بە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ.

بابەتی پێشتر

زیلینسكی: بە بڕی 10 ملیار دۆلار دانەوێڵەی ئامادەمان بۆ فرۆشتن هەیە

بابەتی دواتر

تین هاگ بە پرۆشە بۆ بینینی ڕۆناڵدۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق نرخی گەنمی ئەمساڵی دیاریکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نرخی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی عێراقی دیاریکرد. دوێنێ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا گەنمی…
Total
0
Share