عێراق نرخی گەنمی ئەمساڵی دیاریکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نرخی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی عێراقی دیاریکرد.

دوێنێ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بە 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك بکڕنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، چاوەڕێ دەکرێت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە ئاستێکدا بەشی پێداویستی ناوخۆیی پڕبکاتەوە.

بڕیارەکەی عێراق ئەو گەنمەش دەگرێتەوە کە لە رێگای سایلۆکانی هەرێمەوە لە جوتیاران دەکڕدرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ قۆناغێکی راگوزەرە

نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بۆ قۆناغێکی راگوزەرە و لە…
Total
0
Share