بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەرژەوەندیی خەڵکەکەمان لە بەغداد دەبینین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا خرایە بەر باس و دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک.

کۆبوونەوەکە جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە کە گوزارشت لە ئیرادەی سەرجەم هاوڵاتییان، نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵات بکات.

سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لە کۆبوونەوەکەدا بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕکرا و سەرۆک بافڵ وتی، یەکێتی پابەندە بە بنەما نیشتمانییەکانەوە و بەرژەوەندیی خەڵکەکەمان لە بەغداد دەبینێت، بۆ ئەوەش بەردەوامدەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی مووچەی خەڵکەکەمان و زامنکردنی ژیانیان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share