كەسێك دەستگیركرا بە دەمانچەی ساختە پارەی لە خەڵك وەرگرتووە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا خۆی وەك ئەفسەر ناساندووە و لە ژێر هەڕەشەدا پارە و سەرانەی لە خەڵك وەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند، هێزەكانیان كەسێكیان دەستگیركردووە لە كەركوك بە تۆمەتی وەرگرتنی سەرانە لە چەندین هاوڵاتی و كاسبكار.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك، چەندین سكاڵایان پێگەیشتووە كە كەسێك خۆی وەك ئەفسەری دەزگایەكی ئەمنی ناساندووە و پارەی لە دوكاندار و كاسبكارانی بازاڕی ئەحمەد ئاغا و چەند شوێنێكی تر سەندووە.

وەك ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك ئاشكرایكردووە، ئەو كەسە بە زەبری هەڕەشەكردن و نیشاندانی دەمانچە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە، بەڵام دوای دەستگیركردنی، دەركەوتووە دەمانچەی چەرخی پێبووە و چەكی ڕاستەقینە نەبووە، دانی بەوەشدا ناوە كە لە ماوەی مانگێكدا چوار جار سەرانەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.

بابەتی پێشتر

پێگەیەكی دیکەی سوپای تورکیا مووشەكباران كرا

بابەتی دواتر

توركیا گوندنشینانی هەرێم ناچاردەكات گوندەكانیان چۆڵبكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share