پێگەیەكی دیکەی سوپای تورکیا مووشەكباران كرا

میدیای عێراقی بڵاویكردەوە، پێگەیەكی سوپای توركیا لەسەر چیای گارە دراوەتەبەر مووشەك.

گرووپە چەكدارەكان لە میدیاكانیانەوە دەڵێن، بە مووشەكی جۆری كۆنكورس هێرشیانكردووەتەسەر پێگەیەكی سوپای توركیا لەسەر چیای گارە، بەبێ ئەوەی ژمارەی مووشەكە ئاراستەكراوەكان و زیانەكان ئاشكرابكەن.

لە درەنگانی شەوی چوارشەممەی ڕابردووەوە، چوارەم جارە هێزەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێنە ئامانج و وەك گرووپە چەكدارەكان دەڵێن، لە تۆڵەی خوێنی قوربانییەكانی بۆردومانەكەی زاخۆدایە كە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی 34 گەشتیاری عێراقی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەهمی بورهان: ئەم هەڵبژاردنە بۆ دیاریكردنی نەخشەی كوردستانە لە چوارچێوەی عێراقدا

سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەم هەڵبژاردنە بۆ دیاریكردنی نەخشەی كوردستانە لە چوارچێوەی عێراقدا…
Total
0
Share