پێگەیەكی دیکەی سوپای تورکیا مووشەكباران كرا

میدیای عێراقی بڵاویكردەوە، پێگەیەكی سوپای توركیا لەسەر چیای گارە دراوەتەبەر مووشەك.

گرووپە چەكدارەكان لە میدیاكانیانەوە دەڵێن، بە مووشەكی جۆری كۆنكورس هێرشیانكردووەتەسەر پێگەیەكی سوپای توركیا لەسەر چیای گارە، بەبێ ئەوەی ژمارەی مووشەكە ئاراستەكراوەكان و زیانەكان ئاشكرابكەن.

لە درەنگانی شەوی چوارشەممەی ڕابردووەوە، چوارەم جارە هێزەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێنە ئامانج و وەك گرووپە چەكدارەكان دەڵێن، لە تۆڵەی خوێنی قوربانییەكانی بۆردومانەكەی زاخۆدایە كە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی 34 گەشتیاری عێراقی.

بابەتی پێشتر

"دوو كچە مۆدێل دەستگیركران"

بابەتی دواتر

كەسێك دەستگیركرا بە دەمانچەی ساختە پارەی لە خەڵك وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی و پارتی كۆدەبنەوە

دوای ئەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆبوونەوەی ئەو دوو لایەنە…
Total
0
Share