بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، لە گوندێكی سنووری ناحیەی مەیدان دیوار بەسەر دوو خوشكدا ڕووخا و یەكێكیان كە تەمەنی 20 ساڵ بووە گیانیلەدەستدا.
عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، لەگوندی خەركنێی سەر بە ناحیەی مەیدان دیوارێك بەسەر دوو كچدا ڕووخا، كە خوشكن و یەكێكیان كە لەدایكبووی ساڵی 2002 بووە گیانیلەدەستداوە ئەوەی دیكەیان كە تەمەنی حەوت ساڵە برینداربووە.
ڕاشیگەیاند، “ئەو كچەی كە گیانیلەدەستدا بەمەبەستی توێكاری، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی دەربەندیخان كراوە، بریندارەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە“.