پاڤارد لە بایرن میونشن یاخی بووە

بنجامین پاڤارد، بەرگریکاری باڵی ڕاستی فەرەنسا لەگەڵ ئیدارەی یانەی بایرن میونشن ناگات بە ڕێککەوتن، بڕیاریداوە ئەزموونێکی نوێ لە ژیانی وەرزشییدا تاقیبکاتەوە.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی نووسیویەتی، بنجامین پاڤاردی فەرەنسی بە خراپترین ساتەکانیدا تێدەپەڕێت، بەوپێیەی لە پێکهاتەی فەرەنسا پشتگوێخراوە و جول کوندی توانیویەتی جێگەی بگرێتەوە، لەسەر ئاستی یانەش لە پێکهاتەی بایرن قورسایی لەدەستداوە و لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە.

یاریزانەکەی فەرەنسا لە هاوینی 2024 گرێبەستەکەی کۆتاییدێت، ئامادە نەبووە گرێبەستی نوێ لەگەڵ یانەی بایرن میونشن واژۆبکات، بەڵکو ڕایگەیاندووە، کە دەیەوێت لە هاوینی 2023وە ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، یانەکانی پاریس سان جێرمان و بەرشلۆنە خواستیان لەسەر کڕینی نیشانداوە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە بەڕێوەبەرانی بایرن نایانەوێت دەستبەرداری بن و ناشزانن بە چ شیوازێک قایلی بکەن لە ئەڵمانیا بەردەوام بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پۆرتوگال به‌ دوو گۆڵی فێرناندێز قۆناغی (16)ی مسۆگه‌رکرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئورۆگوای…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وڵڤەرهامپتن لە کۆتا ساتەکاندا تۆتنهامی ناچاری یەکسانبوون کرد

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز یەکسانبوونی بەرانبەر وڵڤەرهامپتن تۆمارکرد. وڵڤەرهامپتن…
Total
0
Share