قەتەر، مانچستەر یونایتد دەکڕێت

وەبەرهێنەرانی قەتەر پلانیان داڕشتووە گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ کڕینی تەواوی پشکەکانی یانەی مانچستەر یونایتد پێشکەش بکەن.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە وەبەرهێنەرانی قەتەر ئۆفەرێکیان بە بڕی شەش ملیار پاوەند پێشکەشی خێزانی گلایزەرس کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە تەواوی پشکەکانیان لە یانەی مانچستەر یونایتد، ئەوەش ئەو بڕەیە کە پێشتر داوایانکردووە.

لە بەرامبەردا قەتەرییەکان ئامادەییان نیشانداوە، لە داهاتوودا بڕی دوو ملیار پاوەند لە بونیادی یانە و مووچە و نوێکردنەوەی یانەکەدا بەکاربخەن، لە هەمان کاتدا بڕیاریانداوە بەردەوامی بە پڕۆژە نوێیەکەی ئێریک تین هاگ بدەن.

هاندەرانی یانە سوورە مێژووییەکە بەم هەنگاوە خۆشحاڵن، پێیانوایە هاوشێوەی یانەکانی مان سیتی و نیوکاسڵ وەبەرهێنەرانی کەنداو گۆڕانکاری گەورە ئەنجامدەدەن، لە کاتێکدا خێزانی گلایزەرس توانای بەرەوپێشبردنی یانەکەیان نەماوە.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا لێدانێکی توند ئاراستەی سیتی دەکات

بابەتی دواتر

پێنج یاریزانی یوڤانتۆس خرانە لیستی فرۆشتنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share