(ڤیدیۆ) ئینتەرمیلان جیاوازییەکەی لەگەڵ میلان کردەوە بە دوو خاڵ

ئینتەرمیلان بە بردنەوەی لە بینیڤێنتۆ جیاوازی لەگەڵ ئەی سی میلان بۆ دوو خاڵ کەمکردەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 20ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان بردنەوەی بەرانبەر بینیڤێنتۆ تۆمارکرد.

ئینتەرمیلان لە یاریگای جوسێپی میاتزا میوانداری یانەی یبینیڤێنتۆی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی لوکاکۆ و هاوڕێیانی کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی حەوت 57 و 67 و 79 لەلایەن ڕیکاردۆ ئیمپرۆتا (بەهەڵە)، لاوتارۆ مارتینێز، ڕومێلو لوکاکۆ (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئینتەرمیلان ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 44 و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بەردەوامبوو، هەروەها جیاوازییان لەگەڵ ئەی سی میلانی یەکەمی ڕیزبەندی بۆ دوو خاڵ کەمکردەوە، لەبەرانبەردا یانەی بینیڤێنتۆ لە پلەی 12ی ڕیزبەندی بە 22 خاڵ جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share