ڕۆژنامەنووسێک داهاتووی مێسی و نێیمار ئاشکرادەکات

ڕۆژنامەنووسێکی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، لیۆنێل مێسی وەرزی داهاتوو لە پاریس سان جێرمان بەردەوامدەبێت و ئیدارەی یانە ڕێگر نابێت لەڕۆیشتنی نێیمار دا سیلڤا.

جولیان ماینارد، ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی و شارەزای بواری گواستنەوەکان ئاشکرایکردووە، وەرزی داهاتوو لیۆ مێسی چانسی ئەوەی دەبێت دووبارە تواناکانی لە خوولی فەرەنسا و خوولی یانە پاڵەوانەکان بەدرێسی پاریس سان جێرمانەوە بسەلمێنێت، لەهەمان کاتدا ئیدارەی ناسڕ خلێفی بڕیاریداوە ڕێگریی لە ڕۆیشتنی نێیماری بەرازیلی نەکات، ئەگەربێتو لەلایەن یانەیەکی گەورەوە بۆندێکی گونجاویان پێبگات.

پێشتر باس لەوەکرابوو، کە مێسی تەمەنی 34 ساڵە و لەکۆتایی وەرزدا پاریس بەجێدەهێڵێت، گەڕانەوەشی بۆ بەرشەلۆنە وەک یەکێک لە بژاردەکان ئاماژەی بۆدەکرا.

جادوگەرەکەی ئەرجەنتین تاوەکو ئێستا بەدرێسی پاریسەوە 25 یاریکردووە، حەوت گۆڵی تۆمارکردووە، 11 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share