عەلی فازڵ: ڤیدیۆی سێكسیی سیاسییەكانم لایە

عەلی فازڵ، ئەو ڕۆژنامەنووس و چالاكوانەی “تۆمارە دەنگییەكانی نوری مالكی” سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای بڵاوكردەوە، دەڵێت، “ڤیدیۆ و تۆماری دەنگیی سێكسیی سیاسییەكانم لایە”.

دوای بڵاوكردنەوەی چەند تۆمارێكی دەنگی كە دەوترێت قەسەكەرەكە نوری مالكی-یە، عەلی فازڵ سەرۆكی ڕێكخراوی عێراقی – ئەمریكی بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی ڕایگەیاند، ڤیدیۆ و تۆماری دەنگیی سێكسیی چەندین سیاسی و دادوەری لایە، بەڵام بڵاویانناكاتەوە “چونكە تایبەتن بە ژیانی كەسی یاخود ژیانی سێكسیی كەسەكان”.

ئەو چالاكوانە لە تویتەر نووسیویەتی، “ئەمەیان پەیوەستە بە ژیانی خۆیانەوە، ئەوان لە ئارەزووە سێكسی و ڕەفتارەكانیاندا ئازادن، بەڵام ئەوەی پەیوەستە بە ڕەفتاری سیاسییە دز و بكوژەكانەوە، ئەوەیان كاری منە”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، عەلی فازڵ پێنج تۆماری دەنگیی بڵاوكردەوە، ئەو كەسەی لە تۆمارەكاندا قسەدەكات، دەوترێت نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە و باس لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێك دەكات كە “كەس لێی قوتارنابێت” و موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە خوێنڕێژ ناودەبات.

بابەتی پێشتر

نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

بابەتی دواتر

ژمارەی تووشبووان زیادیانکردووە.. ئاوڵەی مەیمون جیهان دەخاتە دۆخی لەناکاوەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share