كۆماری ئیسلامیی ئێران، هێرشەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ ئیدانەدەكات و دەڵێت، درێغی ناكات له هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانی عێراق.
ناسڕ كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆردومانەكەی دوێنێی توركیا بۆ سەر زاخۆی ئیدانه‌كرد و دەڵێت، كوشتن و برینداركردنی هاوڵاتیی سیڤیل سەركۆنە دەكەین.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوكاتی ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی قوربانییان و حكومه‌ت و گه‌لی عێراق، پشتیوانیی ته‌واوی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق دەربڕی و ڕایگه‌یاند، “كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی عێراق به ئاسایشی خۆی ده‌زانێت و له‌م بابه‌ته‌دا درێغی له هیچ هاوكاری و یارمه‌تییه‌ك ناكات”.