ڕێكخراوی CPT: لە حەوت ساڵدا 138 هاوڵاتیی هەرێم بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە شەهیدبوون

ڕێكخراوی CPT ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكەی دوێنێ لە بارەگایەكی سوپای توركیا لەناو زاخۆوە ئەنجامدراوە و دەشڵێت، لە ساڵی 2005ەوە 138 هاوڵاتیی هەرێم بەهۆی هێرشی لەوجۆرە شەهیدبوون.

تیمی کوردستانی عێراقی ڕێكخراوی تیمی ئاشتیخوازی كۆمەڵایەتی (Community Peacemaker Teams – Iraqi Kurdistan) لە ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، هێرشەكەی پاشنیوەڕۆی دوێنێ لەلایەن سوپای توركیاوە لە بارەگای سەربازی خاتیرێ-وە لە قەزای زاخۆ بووە، تیایدا چوار جار بۆردومانی ناوچەیەكی گەشتیاری گوندی پەرەخێ كراوە.

ئاشكراشیكرد، ئەمە یەكەمجار نییە كە بۆردومانەكانی توركیا لە گوندی پەرەخێ قوربانی مەدەنی لێدەكەوێتەوە، بەڵكو ھەر لەمساڵدا و لە 15ی حوزەیراندا دوو جوتیاری گوندی پەرەخێ لە باخەكەی خۆیاندا، بەھۆی تۆپبارانەكانی توركیاوە برینداربوون.

بەپێی ڕێكخراوەكە “لە ئابی 2015ەوە تاوەكو ئێستا 138 هاوڵاتیی مەدەنی بەھۆی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر خاكی ھەرێمی كوردستانی عێراق شەھیدبوون”.

تیمی كوردستانی عێراقی CPT، داواش لە سوپای توركیا دەكات چیتر ھاوڵاتییانی مەدەنی بە ئامانج نەگرێت و ھەردوو حكومەتی عێراق و ھەرێمی كوردستانیش پارێزگاری لە سەروەریی خاكی عێراق و گیانی ھاوڵاتییانی مەدەنی بكەن.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ سوپای توركیا بۆردومانی گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كرد و بەهۆیەوە 9 گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 23ی دیكەش برینداربوون.

قوربانییانی ڕووداوەكە بەمەبەستی گەشتكردن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە سەردانی ناوچەكەیان كردبوو.

بابەتی پێشتر

كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر بەردەوامە لە كارەكانی

بابەتی دواتر

پشتیوانیی عێراق و هەرێم دەكات.. ئەمریكا سەركۆنەی بۆردومانەكەی توركیا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولستار مەجید: هاورده‌كردنی خورما به ‌فه‌رمی قه‌ده‌غه‌یه‌ و به ‌قاچاغ ئاساییه

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگەری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕبووه‌ له‌ خورمای خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو كه‌…
Total
0
Share