بازرگانانی عێراقی بایكۆتی شمەكی توركی دەستپێدەكەن

ژووری بازرگانیی دیالە داوا لە بازرگانانی پارێزگاكە دەكات بایكۆتی كەلوپەلی توركی بكەن، داواش لە كۆمپانیاكانی گەشتیاری دەكات بانگەشەی گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەكەن.

كاردانەوەكانی پاش هێرشەكەی پاش نیوەڕۆی دوێنێ بۆسەر گەشتیارانی قەزای زاخۆ لەلایەن هێزەكانی سوپای توركیاوە درێژەی هەیە.

دوای كاردانەوە سیاسییەكان و خۆپیشاندانە مەدەنییەكانی ئێوارە و شەوی ڕابردوو، ناڕەزایەتی گەیشتە بواری بازرگانی و ئابوری.

لە یەكەم كاردانەوەدا ژووری بازرگانیی دیالە داوا لە بازرگانانی پارێزگاكە دەكات بایكۆتی هاوردەكردنی سەرجەم شمەك و كەلوپەلێكی توركی بە هەموو جۆرەكانیەوە بكەن.

هەروەك داواشی لە خاوەن كۆمپانیاكانی گەشتوگوزار كردووە ڕیكلام بۆ گەشتكردن بۆ توركیا نەكەن.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ سوپای توركیا بۆردومانی گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كرد و بەهۆیەوە بەپێی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی هەشت گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 26ی دیكەش برینداربوون.

قوربانییانی ڕووداوەكە بەمەبەستی گەشتكردن سەردانی ناوچەكەیان كردبوو.

بابەتی پێشتر

بەشێوەیەكی كاتییە<br>ناوەندی وەرگرتنی ڤیزای تورکیا لە سلێمانی داخرا

بابەتی دواتر

كۆندی لە نێوان چێڵسی و بەرشلۆنە یەكلایی نەبۆتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن پێکهێنانی لیژنەکانی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێکهێنانی لیژنەکانی بۆ سەرپەرشتیکردنی ناوەندەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکانی هەرێم راگەیاند. لە…
Total
0
Share