شەش رۆژ پشووی فەرمیی دەبێت لە مانگی نیساندا

بە گوێرەی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024، مانگی نیسان یەکێکە لەو مانگانەی ژمارەی رۆژە پشووەکانی زۆرە، بەهۆی جەژنی رەمەزانەوە چوار رۆژ پشووە و دوو رۆژی دیکەش پشوو دەبێت لەم مانگەدا.

لە رۆژژمێرەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، رۆژی یەکی نیسان کە دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دەکات، پشووی فەرمیی دەبێت بەهۆی سەری ساڵی ئاشوورییەکانەوە.

دواتریش رۆژانی 9 و 10 و 11 و 12 پشووی فەرمی دەبێت بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە.

رۆژی 17ی مانگی نیسانیش، جەژنی سووری ئێزدییەکانە و سەری ساڵیانە و بەهۆیەوە پشووی فەرمییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكان: ئەندامانی یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە و ڕاشیسپاردن کادران و…
Total
0
Share