بەشێوەیەكی كاتییە
ناوەندی وەرگرتنی ڤیزای تورکیا لە سلێمانی داخرا

شاری سلێمانی

دوای تۆپبارانەکەی دوێنێی تورکیا بۆ سەر گوندی پەرەخ لە سنووری ئیدارەی زاخۆ، کاردانەوەکان لەسەر ئاستی عێراق بە فراوانی دەستیپێکرد و یەکێک لە هەڵمەتەکانیش داخستنی ناوەندەکانی ڤیزای ئەو وڵاتەن، لە شاری سلێمانی ناوەندی ڤیزای تورکیا داخرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەندی وەرگرتنی ڤیزای تورکیا لە سلێمانی داخرا، وەک کاردانەوە و ناڕەزایی دژی تۆپبارانەکەی دوێنێی تورکیا و هێرشەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، کە داخستنی ناوەندی ڤیزای تورکیا لە سلێمانی لەبەر سەلامەتی و پارێزراوی کارمەندانی ناوەندەکە بووە، لە ئەگەری هەر کاردانەوەیەک.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هیچ وادەیەک بۆ کردنەوەی ناوەندەکە دیارینەکراوە، تەنها بڕیاریانداوە تا هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە بە داخراوی بمێنێتەوە، ئەگەری هەیە ناوەندەکە لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە بکرێتەوە.

لە کاردانەوەی تۆپبارانەکەی دوێنێی تورکیادا، تائێستا لە ژمارەیەک شاری عێراق ناوەندەکانی وەرگرتنی ڤیزای ئەو وڵاتە داخراون و ناڕەزایەتییەکانی شەقام بەردەوامە، جگە لە داواکاریی ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆ کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەوبارەیەوە بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی و وەزیری بەرگریی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: ڤـ.ـاکـ.ـسینی پەتا وەرزییەکان لە سەرجەم بنکە تەندروستییەکان بەردەستە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە ڤـ.ـاکـ.ـسینی پەتا وەرزییەکان گەیشتووەتە شارەکە و لە سەرجەم بنکە تەندروستییەکان بەردەستە.…
Total
0
Share